عومەر چەلیک: چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشقین

06-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کراوە، بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت. لەبارەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بڕوانامەی ساختەشەوە رایگەیاند، "دەوڵەت کاری پێویست دەکات."
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، عومەر چەلیک، جێگری سەرۆک و گوتەبێژی ئاکپارتی، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئاکپارتی، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد. 
 
چەلیک، سەبارەت بەو مشتومڕانەی لەسەر کارەکانی لیژنەی پەرلەمان دروست بوون، رایگەیاند هەندێک لایەن هەوڵدەدەن ئەرکی جیاواز بۆ لیژنەکە دروست بکەن و گوتی: "ئامانجی دامەزراندنی لیژنەکە روونە: تورکیایەکی بێ تیرۆر. پرۆسەکانی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە لە چەقی ئەم ئامانجەدان. گرێدانی بە مشتومڕی سیاسی یان بابەتەکانی دەستوورەوە دروست نییە."
 
عومەر چەلیک جەختی لەسەر چەکدانانی پەکەکە کردەوە و گوتی: "پێویستە پەکەکە لەگەڵ هەموو لق و پاشکۆکانیدا چەک دابنێت. لە سووریا، رێککەوتنێک لەنێوان ئەو پێکهاتەیەی پێیدەگوترێت هەسەدە و حکومەتدا هەبوو. پلان وابوو کە هێزە چەکدارەکان چەک دابنێن و بچنە پاڵ سوپای سووریا. بەڵام پرۆسەکە بە بیانووی جۆراوجۆر دوادەخرێت. لە کاتێکدا جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە بۆ چارەسەری کێشەکە یەکلاکەرەوەیە."
 
چەلیک لەبارەی بڕوانامەی ساختەوە کە لەم دواییانەدا بووەتە رۆژەڤی سەرەکیی تورکیا، گوتی: "لێکۆڵینەوەکە بە هاوئاهەنگی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت. هەموو بەڵگەکان کۆکراونەتەوە. دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئاگادار کراونەتەوە. ئەو تۆڕانە لە چوارچێوەی بنەماکانی دەوڵەتی یاسادا لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پاک دەکرێنەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە