هاکان فیدان داوا لە ئەمریکا دەکات کۆتایی بە پشتیوانییەکانی بۆ یەپەگە بهێنێت

06-09-2023
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی دێرەزوور پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و دەڵێت، "پێویستە کۆتایی بەوە بهێندرێت کە تیرۆری یەپەگە وەکو هێزێکی شەرعيی نیشان بدرێت. ئەگەر وانەبێت ئەو شەڕ و پێکدادانانەی لە دێرەزوور بینیمان تەنیا سەرەتایەکە."
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ ئۆلیڤەر ڤارهیلی، ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری دراوسێ و فراوانکردنی پەیوەندییەکان کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان رێکخست.
 
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "چاوەڕوانیمان لە یەکێتیی ئەوروپا ئەوەیە بوێرانەتر هەڵسوکەوت بکات لە پێناو پێشوەچوونی پەیوەندییەکانمان."
 
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەش دا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هۆزە عەرەبەکان لە سووریا دژ بە یەپەگە بابەتێکە پێشبینییان بۆ کردبوو.
 
لەوبارەیەوە فیدان گوتی، "نابێت کەس لە خاکی خۆی دەربکرێت و ملکەچیی کەسی دیکە بکرێت. واتە، گرنگە عەرەبەکان و تورکمانەکان و کوردەکان، هەمووان لە شوێنی خۆیان بژین، بەڵام یەپەگە کە ئەمریکا پشتیوانیی دەکات، بە داگیرکردنی خاکی عەرەبی، بەتایبەتی ئەوانی ملکەچ کرد و ژێردەستەی کردن، پێش ماوەیەکی زۆر ئێمە پێشبینیی دەستپێکی ئەم جۆرە هەوڵانەمان کرد."
 
گوتیشى، "پێویستە کۆتایی بەوە بهێندرێت کە تیرۆری یەپەگە وەکو هێزێکی شەرعي نیشان بدرێت. ئەگەر وانەبێت، ئەو شەڕ و پێکدادانانەی لە دێرەزوور بینیمان، تەنیا سەرەتایەکە."
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا داوایەکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و گوتی، "دەبێت لە ناوچەکەدا کۆتایی بە سیاسەتی گوشار بهێندرێت، بەتایبەتی گوشار خستنە سەر عەرەبەکان بە دەستی یەپەگە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."