رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، تەندروستیی سەرۆکی مەهەپە باشە.
رۆژی هەینی 7ـی شوباتی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەشتەمین کۆنگرەی رێکخستنەکانی لقی ئیستەنبووڵی ئاکپارتی گوتارێکی پێشکێش کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، ئەمڕۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی قسەی کردووە و رایگەیاند: "تەندروستی باشە. لەسەر راسپاردەی پزیشکەکانی، پێویستە ماوەیەک پشوو بدات. هیوادارم زوو چاک بێتەوە".
شەوی رابردوو مەهەپە بڵاویکردەوە: "نەشتەرگەریی دەرچەی خوێنبەر و خوێنهێنەری دڵ، بۆ دەوڵەت باخچەلی کراوە؛ نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو و ئێستاش باری تەندروستیی زۆر باش و جێگیرە. دوای تەواوکردنی رێکارە پزیشکییەکان، دەگەڕێتەوە سەر کار و ئەرکی رۆژانەی رادەپەڕێنێت".
5ـی مانگ، میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەی، دەوڵەت باخچەلی تەندروستیی تێکچووە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ئەنقەرە کراوە.
دەوڵەت باخچەلی تەمەن 77 ساڵ لە ساڵی 2023ـدا نەشتەرگەرییەکی دڵی بۆ کرا و ساڵی 2024ـش بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە چەند جارێک لە کۆبوونەوەگرنگەکان ئامادە نەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ