رووداو دیجیتاڵ
عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن رۆژی شەممە 7-2-2026 سەردانی ئیستەنبووڵی کرد و "مێدالیای حوسێن کوڕی عەلی" بەخشییە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.
رێوڕەسمی بەخشینی نیشانەکە لە نووسینگەی دۆڵمەباخچەی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو.
پێش ئەو رێوڕەسمە هەردوو سەرۆک و شاندەکانیان کۆبوونەوە. لە رێوڕەسمەکەدا، عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن "مێدالیای حوسێن کوڕی عەلی"ی کردە ملی ئەردۆغان.
دوای رێوڕەسمەکە، هەردوو سەرۆک لە خوانێکدا کۆبوونەوە و دواتریش نووسینگەکەیان جێهێشت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە دوای کۆبوونەوەکان بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ برای ئازیزم، شای ئوردن بەڕێز عەبدوڵڵا، بریاری گرنگمان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەرکرد. بینیمان هاوڕاین لەوەی لە هەر مەترێک دووجای ناوچەکەماندا ئاشتی، ئارامی، ئاسایش و سەقامگیری باڵادەست بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ