لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان 7 کەس لە تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

07-06-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا حەوت کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەم ساڵ پشووی جەژنی قوربان لە تورکیا لە رۆژانی 5-9ـی حوزەیران دەبێت و رۆژی 10ـی حوزەیران دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە. 
 
عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، رۆژی 6ـی حوزەیران (یەکەم رۆژی جەژن) 692 رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە. لە ئەنجامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و 128 کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
وەزیری ناوخۆ باسی لەوەکرد، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا دوو ملیۆن و 232 هەزار و 715 ئۆتۆمبێل لە رێگە سەرەکییەکانەوە بۆ پارێزگا جیاوازەکانی تورکیا بۆ بەسەربردنی رۆژانی جەژن گەشتیان کردووە. 
 
راشیگەیاند لە یەکەم رۆژی جەژندا 12 هەزار و 407 ئۆتۆمبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە تووشی سزای پێبژاردن بوون. بەمەش رێژەی پێشێلکاریکردن تەنیا 0.56٪ بووە. دەشڵێت، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو رێکارانە بووە کە وەزارەتەکەیان گرتوویانەتە بەر.  
 
رۆژی 5ـی حوزەیران (رۆژی عەرەفە) 863 رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان روویاندا. لە ئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و 319 کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها 23 هەزار و 275 ئۆتۆمبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە تووشی سزای پێبژاردن بوون. 
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، 69 هەزار و 114 هەزار پۆلیس و جەندرمە لەم چەند رۆژەی پشووی جەژنی قوربان ئەرکدار دەبن و بەسەر 17 هەزار و 645 تیم لە تەواوی باکووری کوردستان و تورکیا دابەش دەکرێن. 
 
وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، لە جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا، 11 ملیۆن و 556 هەزار و 899 کەس بۆ بەسەربردنی رۆژانی جەژن، لەنێوان شارەکاندا هاتووچۆیان کردووە. 
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا کە نۆ رۆژ بوو. دوو هەزار و 650 رووداوی هاتووچۆ روویاندا، بەهۆیەوە 72 کەس گیانیان لەدەستدا و 8 هەزار و 313 کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
هەر بەپێی ئامارەکە، لە هەردوو جەژنی رەمەزان و قوربانی پار، 12 هەزار و 214 رووداوی هاتوچۆ روویاندا. بەهۆیەوە 749 کەس گیانیان لەدەستدا و 20 هەزار و 626 کەس بریندار بوون.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو