بۆ دیداری ئۆجەلان، براکەی سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی کرد

07-07-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، براکەی و پارێزەرێکی سەردانی ئیمراڵیان کرد.
 
نووسینگەی یاسایی سەردەم، کە تیمی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە لە راگەیێندراوێکیدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تەممووزی 2025 محەممەد ئۆجەلان و پارێزەر مەزڵووم دینچ، بە سەردانێکی خێزانی چوونەتە گرتووخانەی دوورگەی ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجەلان کەتووە.
 
نووسینگەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی نێوەڕۆکی سەردانەکە بڵاونەکردووەتەوە.
 
دوایینجار، رۆژی یەکشەممە، 8ی حوزەیرانی ئەم ساڵ، هەریەک لە عومەر ئۆجەلان و عەلی ئۆجەلان، برازاکانی ئۆجەلان و دوو لە منداڵەکانیان بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەبۆنەی جەژنی قوربان، سەردانی گرتووخانەی سزا قورسەکانی دوورگەی ئیمراڵییان کردبوو.
 
ئەوە لە کاتێکدایە، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتیش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی ئەم جارەی چارەسەری لە تورکیا، تائێستا شەش جار سەردانی ئۆجەلانیان کردووە.
 
رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە 27ی شوباتی ئەم ساڵ، لە بانگەوازێکیدا داوای لە پارتەکەی کرد، کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
12ی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
 
تۆڕی میدیایی رووداو، زانیاری لە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لە رۆژانی داهاتوودا گرووپێکی گەریلا کە هێشتا ژمارەکەیان دیار نییە و لەنێوان 20 بۆ 30 کەسدا دەبن، لە رێوڕەسمێکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی میدیاکان چەکەکانیان دادەنێن.
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە 15ی شوباتی 1999 لە ئۆپەراسیۆنێکی میت لە کینیا دەستگیرکرا و گەڕێندرایەوە تورکیا. 
 
دوای دادگاییکردنی، رۆژی 29ی حوزەیرانی 1999 فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان لە تورکیا، حوکمەکەی گۆڕدرا بۆ زیندانی تاهەتایی قورسکراو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.