پەرلەمانتارێکی دیکەی ئیی پارتی دەستی لەکارکێشایەوە

08-03-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی ئیی پارتی بەهۆی کێشە نێوخۆییەکانی پارتەکە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و کۆنگرەی نائاساییان، یەک بەدوای یەک دەست لەکار دەکێشنەوە و پەیوەندیی بە لایەنێکی دیکەوە دەکەن.
 
پەرلەمانتارێکی دیکەی ئەم پارتە ئۆپۆزسیۆنە، ئەمڕۆ (8-3-2025) دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، بەمەش تەنیا 27 پەرلەمانتاریان مایەوە. 
 
ئومیت دیکباییر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئیی پارتی لە بازنەی ساکاریا (هەرێمی دەریای رەش)، بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە حیزبەکەی، لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکردەوە. 
 
بەشێکی میدیای تورکیا باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی رۆژی 2-3-2025، عەدنان بەکر، پەرلەمانتاری بازنەی ئەنقەرە دەستی لەکارکێشایەوە و چووە ریزەکانی جەهەپە، ئومیت دیکباییریش، پەیوەندیی بە جەهەپەوە دەکات. 
 
دیکباییر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویێتی، "دەستلەکارکێشانەوەم لە ئیی پارتی بۆ رای گشتیی رادەگەیێنم. لەمەودوا هیچ پەیوەندییەکم بە ئیی پارتییەوە نەماوە و لە بەرەیەکی دیکە دا کاردەکەم." 
 
تاوەکو ئێستا، 17 پەرلەمانتاری ئیی پارتی دەستیان لەکارکێشایەوە، 6ـیان پەیوەندییان بە ئاکپارتی و نۆ پەرلەمانتاریش پەیوەندییان بە جەهەپە کردووە. دوو پەرلەمانتاریش سەربەخۆ لە پەرلەمان ماونەتەوە.  
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، کە 31ـی ئاداری 2024 بەڕێوەچوو، ئیی پارتی رووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەوە و تەنیا شارەوانییەکی بردەوە، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی ئەندام و لایەنگرانی ئەو پارتە و زۆربەیان داوایان لە مەرال ئاکشەنەر کرد، دەست لەکاربکێشێتەوە.
 
رۆژی 27ـی نیسانی 2024، ئیی پارتی پێنجەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی سازکرد و لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارتەکە، موساوات دەرویشئۆغڵو، بە سەرۆکی نوێی ئیی پارتی هەڵبژێردرا. 
 
سەرباری بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، بەڵام کێشە نێوخۆییەکانی ئەم حیزبە نەتەوەپەرستە بەردەوامن. 
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، ئیی پارتی تەنیا سەرۆکایەتیی شارەوانیی پارێزگای یۆزگاتی بردەوە و لە سەرانسەری تورکیا، یەک ملیۆن و 735 هەزار و 924 دەنگی بەدەستهێنا، کە رێژەی دەنگەکانی 3.77٪ بوو.
 
ئەوە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا، کە لە رۆژی 14ـی ئایاری 2023 بەڕێوەچوو، ئەو پارتە 4 ملیۆن و 803 هەزار و 774 دەنگی بەدەستهێنابوو و بەرێژەی 9.68٪ـی دەنگەکان، خاوەن 44 کورسی پەرلەمان بوو. ئێستا خاوەنی 27 کورسی پەرلەمانە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە