رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچە جیاوازەکانی ئیستەنبووڵدا 697 کۆچبەریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ بڵاویکردەوە، لە 39 شارۆچکە و ناوچەی جیاوازی ئیستەنبووڵ، بە بەشداریی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی هۆبەی بەندەرەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی قەزاکان، هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئەنجامدرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تیمەکان لەم هەڵمەتەدا کە 24 کاژێری خایاند، 697 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کۆچبەرەکان دوای تەواوبوونی رێکارەکانیان رادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران دەکرێن.
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دیپۆرتکراونەتەوە 46 هەزار و 633 کۆچبەر بوون، کە 15 هەزار و 28یان ئەفغانستانی، 1925 پاکستانی و 29 هەزار و 653 کۆچبەرەکەی دیکەش خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون، ئەوە بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا.
لە هەمان کاتدا ژمارهى ئهو كۆچبهره نایاساییانهى تاوەکو ئێستا له ناوهندهكانى دیپۆرتکردنەوەدان 16 هەزار و 517 كهسە. لەم ژمارەیە 4428 کۆچبەر ئەفغانستانی، 1344 پاکستانی و 10 هەزار و 745 کۆچبەریش خەڵکی وڵاتانی دیکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ