وەزیری ناوخۆی تورکیا: 578 هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا، دوایین ئاماری گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە  8ـی کانوونی یەکەمی 2024 تاوەکو ئێستا، 578 هەزار هاووڵاتی سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس، ئاماژەی بە گەڕانەوەی کۆچبەر و پەنابەرانی سووریایی نیشتەجێبووی تورکیا  کرد و رایگەیاند، لە ساڵی 2016 تاوەکو ئێستا 1 ملیۆن و 318 هەزار سووریایی خۆویستانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
 
بە گوتەی وەزیر، ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، رۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ دەکەن لەو شارانەی تێیدا نیشتەجێن. دوای تەواوکردنی سەرجەم مامەڵەکانیان، رۆژێکیان بۆ دیاری دەکرێت و بە پاس لەسەر ئەرکی حکومەت دەیانگەڕێننەوە و تا ئەودیوی سنووری سووریا دەیانگوازنەوە. 
 
ئاماری پەنابەرانی سووریایی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە 2011 وە تاوەکو 2025: 
 
2011: سفر
 
2012: 14,237 
 
2013: 224,655
 
2014: 1,519,286
 
2015: 2,503,549
 
2016: 2,834,441
 
2017: 3,462,786
 
2018: 3,623,192
 
2019: 3,576,370
 
2020: 3,641,370
 
2021: 3,737,369
 
2022: 3,652,813
 
2023: 3,206,696
 
2024: 2,901,478
 
4ـی کانوونی یەکەمی 2025: 2,366,922
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە