پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: هزرێک چەپڵە بۆ جیهادییەکان لێبدات، چۆن لەگەڵ کورد ئاشت دەبێتەوە؟

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی وەڵامی وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە، کە پشتیوانی بۆ هێرشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەربڕیبوو و دەڵێت: "هزرێک چەپڵە بۆ جیهادییەکان لێبدات لەبەرئەوەی کورد دەکوژن، چۆن دەتوانێت لەگەڵ ئەم گەلە ئاشت ببێتەوە؟"
 
دوای ئەوەی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پێشوازی لە ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب دەکەن، سری ساکک، پەرلەمانتاری بازنەی ئاگریی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە تووندی وەڵامی دایەوە.
 
سری ساکک لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "وەزیری بەرگری دەڵێت، 'بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی' لە کۆمەڵکوژکردنی کوردەکان لە حەلەب لەلایەن گرووپە جیهادییەکانەوە دەکەن و 'پشتگیری'یان لێدەکەن. پرسیار دەکەم: هزرێک چەپڵە بۆ جیهادییەکان لێبدات لەبەرئەوەی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن و دڵخۆشە بەم کۆمەڵکوژییانە، چۆن لەگەڵ ئەم گەلە ئاشت دەبێتەوە؟"
 
ئەمڕۆ هەینی، 9ـی کانوونی دووەمی 2026، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند: "پێشوازیی لەم ئۆپەراسیۆنەی سوپای سووریا دەکەین کە هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان دەکاتە ئامانج. دەمەوێت جارێکی دیکە دووپاتی بکەمەوە ئاسایشی سووریا بە ئاسایشی خۆمان دەزانین."
 
وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە، کە لە چوارچێوەی پرەنسیپی "یەک دەوڵەت و یەک سوپا" و لەسەر بنەمای یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، پشتگیری لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە دەکەن.
 
لێدوانەکانی بەرپرسانی تورکیا و وەڵامی پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی لەکاتێکدایە، سوپای عەرەبیی سووریا لە رۆژی 6ـی کانوونی دووەمەوە هێرشێکی بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب دەستپێکردووە؛ سوپا بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکی ئەشرەفیە دەکات، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی حەلەب) کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرن، رەتی دەکەنەوە و دەڵێن بەرگری بەردەوامە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی هێرشەکەی سوپای سووریا بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە، نزیکەی 150 هەزار کەس ئاوارە بوون و سەرچاوە تەندروستییەکانیش باس لە کوژرانی زیاتر لە 20 کەس دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: پێویستە تورکیا لە سووریا ببێتە نێوەندگیر و لەگەڵ هەسەدە دەست بە گفتوگۆ بکات

بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "ئەگەر تورکیا بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکات و پێگەیەک وەربگرێت کە تێیدا سووریا لە ئارامی و ئاسایشدا بژی، دەبێت نێوەندگیری بکات. هەروەها دان بە هەسەدەدا بنێت، کە لایەنێکە لە رێککەوتنی 10ی ئادار و دەستبەجێ دەست بە گفتوگۆ بکات."