ئەو قوتابییە عێراقییەی لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی کوشت بەندکرا

09-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو-هەولێر

ئەو قوتابییە تەمەن 17 ساڵە بە رەچەڵەک عێراقییەی تەقەی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی کرد و کوشتی، بە بڕیاری دادگە دەستبەسەرکرا و بە بەندکردن سزاد درا. 
 
کاژێر 10:00ـی بەیانیی رۆژی (7ـی ئایاری 2024) قوتابییەک بەناوی (یوسف ک)، لە ناوچەی سوڵتان ئەیوب لە ئیستەنبووڵ بە دەمانچە تەقەی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی کرد و کوشتی. قوتابییەکە لە 11مین دادگەی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکرا و بە بەندکردن سزا درا و رەوانەی گرتووخانە کرا. 
 
ئەو قوتابییە کە پێنج مانگ لەمەوبەر "بەهۆی لادانی لە رێسای پەروەردەیی و هەڵسوکەوتی نادروست دەرکراوە"، بە دەمانچەوە چووەتە ژووری ئیبراهیم ئۆکتوگان، بەڕێوەبەری قوتابخانە و سێ گولـلەی لێداوە. قوتابییە عێراقییەکە رایکردووە. مامۆستاکان کە گوێیان لە دەنگی تەقە بووە، چوونەتە ژووری بەڕێوەبەر و پەیوەندییان بە تیمی تەندروستییەوە کردووە.
 
سێ کاژێر دوای رووداوەکە، قوتابی (یوسف ک.) لەلایەن پۆلیسی ئیستەنبووڵەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی پۆلیس، ئەو قوتابییە تەمەن 17 ساڵە، لەلایەن پۆلیسەوە داواکراو بووە. هاوکات پۆلیس باس لە بوونی تۆمەتی دیکە لەسەر ئەو قوتابییە عێراقییە دەکات.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی پۆلیس، قوتابییەکە کانوونی یەکەمی پار تووشی کۆمەڵێک کێشە بووە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی. دواجار بە بڕیاری قوتابخانە لە خوێندن دەرکراوە و لە وەرزی خوێندنی 2023-2024 بێبەشکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداوێکی هاتووچۆ لە تورکیا. وێنە: ئەرشیڤ/AA

ساڵی رابردوو زیاتر لە 6000 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی رابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە. بەهۆیانەوە زیاتر لە 6000 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەڵەی شۆفێر لە رووداوە کوشندەکاندا 89% بووە