ئەردۆغان: تورکیا پێویستی بە بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆیە

09-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە لەئامێزگرتنە نەوەک جەمسەرگیری. ئاماژەی بەوەش کرد، "تورکیا پێویستی بە بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆیە."
 
ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە 28ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی گشتیی کۆمەڵەی بزنسمانانی سەربەخۆ لە ئیستەنبووڵ بەشداریی کرد و گوتارێکی پێشکێش کرد.
 
سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، "تورکیا پێویستی بە لەئامێزگرتنە نەک جەمسەرگیری. تورکیا پێویستی بە بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆیە."
 
ئەردۆغان باسی لە ئابووریی جیهان کرد و رایگەیاند، "دەبینین ئابووریی جیهانی هەوڵ دەدات لە دەریایەکی زریاناویدا بەرەوپێش بچێت. هێوربوونەوەی دۆخەکە کەمێک کاتی دەوێت."
 
سەرۆککۆماری توکریا ئاماژەی بە هەڵاوسان لە وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، "11 مانگە هەڵاوسانی ساڵانە دادەبەزێت. لە مانگی نیساندا گەیشتینە نزمترین ئاستی 40 مانگی رابردوو. پشتیوان بە خودا، دابەزینی هەڵاوسان بەردەوام دەبێت."
 
سەبارەت بە بەرنامەی ئابووریی تورکیا، ئەردۆغان رایگەیاند، "لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو بووین بەرامبەر ئەو ناسەقامگیرییەی لە 18 مانگی رابردوو روویدا. بینیمان بەرنامەکە چەندە خۆڕاگرە بەرامبەر هەوڵە تێکدەرەکان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."