رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیا دەنووسنەوە و بە پێویستیشی دەزانێت کە لە ماوەی رابردوودا چییان گوتووە، جێبەجێ بکرێت. گوتیشی، 11ی مانگ لە سنووری سلێمانی رێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە بەڕێوەدەچێت.
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، "پێویستە لە ماوەی رابردوودا چیمان گوتووە جێبەجێ بکرێت." دەشڵێت، "پێویستە گوێ لە ئۆجەلان و دەنگی ئۆجەلان بگیرێت." ئاماژەی بەوەش کرد، "لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی تورکیا دەنووسینەوە."
گوتەبێژی دەم پارتی دەخوازێت، هیچ کەسێک گومان بەو پرۆسەیە نەبات، "پرۆسەی ئاشتی تەنیا بابەتی تورکیا نییە و جیهانییە." جەختی لەوەش کردەوە، "هەموومان لەو پرسەدا مەبەستمان ئاشتییە و گومانی ناوێت."
ئایشەگول دۆغان دەڵێت، 11ی مانگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەکو هەنگاوی یەکەم رێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە بەڕێوەدەچێت.

'پێویستە مافی کورد لە تورکیا گەرەنتی بکرێت'
گوتەبێژەکەی دەم پارتی بە پێویستی دەزانێت هەموو حیزبەکانی تورکیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و دەشڵێت، "پێویستە مافی کورد لە تورکیا گەرەنتی بکرێت." هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە "هەموو هەنگاوێکی نوێ بەرپرسیارێتییەکی گرنگە."
ئایشەگول لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی پەکەکە هەنگاو بنرێت، دەشڵێت، "دەخوازین لە تورکیا ترس و گومانی جیاوازیکردن نەهێڵن."
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە 09-07-2025 عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کە لە ساڵی 1999وە لە زیندانی دوورگەی ئیمرالییە، دوای نزیکەی 27 ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ