رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی گەورەشارەوانیی پارێزگەی ئادانا، کە سەر بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رۆژی چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بەگوێرەی مادەی 47ی یاسای ژمارە 5339ی یاسای شارەوانییەکان و مادەی 147ی دەستووری تورکیا، زەیدان کاراڵار، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا وەک ''رێوشوێنێکی کاتی'' لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، زەیدان کاراڵار، بەیانیی شەممە 5ـی تەممووزی 2025 لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی "گەندەڵیی دارایی"دا دەستگیرکرا و دوێنێ سێشەممەش بە بڕیاری دادگە خرایە زیندانەوە.
کاراڵار لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2024ـی تورکیادا، بەربژێری جەهەپە بوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئادانا و 46.72٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
لە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە 2024، بەشێک لە سەرۆکشارەوانی و گەورەشارەوانییەکانی دەم پارتی و جەهەپە لەکارلادراون، بەشێکیشیان قەییوم لە شوێنیان دانراوە و بەشێکی دیکەشیان خراونەتە زیندانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ