کاڵن و کورتوڵمووش پێکهێنانی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکەن

09-07-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت) گفتوگۆیان لەبارەی پرسی چەکدادانی پەکەکە و پێکهێنانی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری کردووە.
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا رۆژی چوارشەممە، 9ی تەممووزی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت) سەردانی نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کردووە و پرسی چەکدادانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەنگاوەکانی دواتری پرۆسەی چارەسەریان تاوتوێ کردووە.
 
وەک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو لیژنەیەش کراوە کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوو لە پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری پێکبهێدرێت.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رۆژی 18ی ئایاری 2025 لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، باشترین بژاردە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری ئەوەیە، لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری و پاڵپشتیی هەموو پارتە سیاسییەکان پێکبهێندرێت.
 
باخچەلی پێشنیازی بۆ نوعمان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد، دەستپێشخەری بکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بە ناوی ''ستراتیژیی سەت ساڵەی تورکیای بێ تیرۆر؛ لیژنەی یەکدەنگی و یەکێتیی نەتەوەیی''.
 
کورتولمووش رۆژی 19ی ئایاری 2025 لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، دوای ''خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە'' کار بۆ پێکهێنانی لیژنەکە دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی