رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "دەرفەتێک بوو لە کاتێکی گونجاودا بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا."
رۆژی پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە نزیکەی کاژێرێکی خایاند.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان کۆبوومەوە. دەرفەتێک بوو لە کاتێکی گونجاودا بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لە بارەی پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییە ستراتیجییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت، "باسمان لە رێگەکانی بەهێزکردنی زیاتری پێکەوەکارکردن و پەرەپێدانی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی هەرێمی کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە، سەرەتا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پرسێک کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان باسیان له پرسى ئاو لهنێوان توركيا و عێراقدا كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى ههماههنگيى نێوان عێراق و توركيا كردهوه، به شێوهيهك، بهڕێوهبردنى ئاو ههموو پێداويستييهكانى ههردوولا دابين بكات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ