رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، تيشكيان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وە؛ "ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وە."
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريايان تاوتوێ كرد."
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کاژێرێکی خایاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و ئاماده‌يييان نيشان دا بۆ بره‌وپێدانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى له كه‌رتى وزه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه "تيشكيان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئابووريى ته‌واوى عێراقدايه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق به‌گشتى ده‌كات."
لە راگەیێندراوەکە دا هاتووە: "سه‌رۆک ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتیوانى و هاريكاريى توركيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن."
پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
پێشتر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەکە لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس رایگەیاند: ""خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان کۆبوومەوە. دەرفەتێک بوو لە کاتێکی گونجاو‌دا بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لە بارەی پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییە ستراتیجییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا. ئێمە هەروەها باسمان لە رێگەکانی بەهێزکردنی زیاتری پێکەوەکارکردن و پەرەپێدانی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی هەرێمی کرد."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ