کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە

10-01-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی رۆژی سێشەممە 13-1-2026 بۆ نووسینەوەی راپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە.

ئەو کۆمیسیۆنە کە بە بەشداریی پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێ. کات و ئەجێندای کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە بۆ نووسینەوەی راپۆرتی هاوبەش ئاشکرا کرا. 
 
فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، لەبارەی کارەکانی کۆمیسیۆن و پرۆسەی ئامادەکردنی راپۆرتەکە گوتی: "سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکی هاوبەشین. رۆژی سێشەممە کاژێر 3ی دوای نیوەڕۆ بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەش، جارێکی دیکە کۆدەبینەوە".
 
فەتی یڵدز تیشکی خستە سەر نێوەڕۆکی راپۆرتەکە و گوتی، "چەند سەردێڕێکی سەرەکی هەن، وەکو پێکهاتە و گرنگیی کۆمیسیۆنەکە؛ کارەکانی کۆمیسیۆنەکە؛ واتا و گرنگیی مێژوویی برایەتیی تورک و کورد لەم ناوچەیەدا. ئەگەر شتێک هەبێت بۆ ئەم سەردێڕانە زیاد بکرێت، رۆژی سێشەممە دەیانخەینەڕوو. کارەکانمان بە هاوئاهەنگی بەردەوامن."
 
کۆمیسیۆنەکە لە 19 کۆبوونەوەدا گوێی لە چین و توێژە جیاوازەکان گرت. ئیدی قۆناخی گوێگرتن کۆتاییهات و پێی نایە قۆناخێکی نوێ کە ئامادەکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنەکە بوو. 
 
ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە لە 31ی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی هات، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنەکە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەم ئامادە نابێت، کۆمیسیۆنەکە رۆژی 24 ـی کانوونی یەکەمی 2025 بۆ 20ـەمین جار کۆبووەوە. بە دەنگدان بڕیاردرا ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە لە قۆناخی نووسینی راپۆرتدا بۆ دوو مانگ درێژ بکرێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە

لە باڵکئەسیری تورکیا فڕۆکەیەکی F-16 تێکشکا

پارێزگاری بالکئەسیری تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی F-16ی سەر بە فەرماندەیی بنکەی سەرەکیی 9ی ژێتی باڵکئەسیر، لەکاتی ئەرکدا تێکشاوە و فڕۆکەوانەکەشی گیانی لەدەستداوە