نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا بەرز دەبێتەوە

10-02-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرز دەبێتەوە و نرخی لیترێک دەگاتە 46.45 لیرە (نزیکەی 1706 دیناری عێراقی).
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان، کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، بووە هۆی بەرزکردنەوەی باج لەسەر بەنزین و گازوایل بۆ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ.
 
بەو پێیە، بەگوێرەی نوێترین بڕیار کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025 بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەکان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
نرخی سووتەمەنییەکانی وەکو بەنزین و گازوایل و گازی شل LPG بە رێژەی 10% لە نرخی پێشوویان زیاد کرا؛ 1.47 لیرەی تورکی (نزیکەی 54 دیناری عێراقی) خرایە سەر نرخەکانی پێشوویان.
 
بەمەش نرخی هەر لیترێک بەنزین لە 45.32 لیرەوە (نزیکەی 1660 دینار) گەیشتە 46.31 لیرە (نزیکەی 1695 دیناری عێراقی)، نرخی هەر لیترێک گازوایل لە 44.16 لیرەوە (نزیکەی 1615 دیناری عێراقی) بۆ 46.45 لیرە (نزیکەی 1700 دیناری عێراقی) و، نرخی هەر لیترێک گازی شل LPG لە 27.24 لیرەوە (نزیکەی 967 دیناری عێراقی) گەیشتە 27.59 لیرە (نزیکەی 1010 دیناری عێراقی).
 
دوایینجار، رۆژی 31ی کانوونی دووەمی 2025 نرخی بەنزین و گازوایل و گازی شلی ئۆتۆمبێلەکان 1.15-1.22 لیرە (نزیکەی 44-46 دیناری عێراقی) بەرزبووەوە.
 
بەمەش لە ماوەی مانگێکدا نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بە رێژەی 9.34% بەرزبووەوە.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، رۆژانە لە تورکیا و باکووری کوردستاندا بە تێکڕا 14 ملیۆن لیتر بەنزین و 56 ملیۆن لیتر گازوایل بەکاردەهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو