هونەرمەند کیباریا لە کۆنسێرتێکدا لەسەر ستەیج کەوت و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە

10-05-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
هونەرمەند کیباریا لەسەر ستەیج
هونەرمەند کیباریا لەسەر ستەیج
نیشانەکردن کیباریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گۆرانیبیژی ناسراوی تورکیا بەحریە تۆکماک کە بە کیباریا ناسراوە، شەوی رابردوو لە کۆنسێرتێکی ئاکپارتیدا لە پارێزگای مێرسینی تورکیا لە سەر ستەیج کەوت و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
گرتەی ڤیدیۆیی ساتی کەوتنی کیباریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە. 
 
کۆنسێرتەکە بە بەشداریی ژمارەیەک بەرپرسی ئاکپارتی بەڕێوەچوو. سەرەتا نوورەدین نەباتی، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا چووە سەر ستەیج و لەگەڵ کیباریا وەستا و گوتارێکی پێشکێشکرد. دواتر کیباریا دەستی بە گۆرانیگوتن کرد؛ لە ناکاو هاووڵاتییەک لە نێو ئامادەبووانەوە بە پەلە خۆی گەیاندە سەر ستەیج و بەرەو کیباریا چوو؛ پاسەوانێک لە پشت کیباریاوە بە مەبەستی رێگریکردن بەرەو ئەو هاووڵاتییە رۆیشت و لەو کاتەدا کیباریا کەوتە نێو ئەو دوو کەسە و لەسەر ستەیج کەوتەخوارەوە.
 
هەرزوو کیباریا بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد. هێشتا نازانرێت ئەو کەسە هەواداری کیباریا بووە یان بە مەبەستی زیانگەیاندنی چووەتە سەر ستەیج.
 
کیباریا ناوی راستەقینەی بەحریە تۆکماکە، لە ساڵی 1960 لە پارێزگای مانیسا لەدایکبووە و زیاتر لە 20 ئەلبوومی گۆرانی هەیە و لە شەس فیلمدا رۆڵی گێڕاوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."