بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارێکی تورکیا روویدا

10-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای چاناککالە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
 
سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 21:03 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 10ی ئایاری 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی ئایڤاجیک سەر بە پارێزگای چاناککالە روویدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 11 کیلۆمەتر تۆمار کرا.
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لەدوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات، تاوەکو ئێستا 51 هەزار و 161 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 87یان 5 پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە