هاوسەرۆکی دەم پارتی: لە کۆتایی 40 ساڵەی پڕ لە خوێن نزیکبووینەتەوە

10-05-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، لە کۆتایی چل ساڵەی پڕ لە خوێن و ئازار نزیک بوونەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "بە کۆتاییهاتنی شەڕ، سەقامگیری روو لە تورکیا دەکات."
 
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 لەبارەی کۆنگرەکەی پەکەکە بە میدیای تورکیای راگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە. لە کۆتایی سەردەمێکی چل ساڵەی پڕ لە خوێن و ئازار نزیک بووینەتەوە."
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی پێیوایە، لە ئەگەری چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەقامگیری روو لە تورکیا دەکات؛ باسی لەوەش کرد، "تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین برینەکانمان ساڕێژ بکەین."
 
باکرهان پرۆسەی چارەسەری بە "تاقیکردنەوەی ئاشتی" ناوبرد و گوتی، "ئەگەر یەکهەڵوێست بین، دەتوانین بە سەرکەوتوویی لەم تاقیکردنەوەیە دەربچین."
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی جەختی لە پاڵپشتیی پارتەکەی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە کردەوە و گوتی، "ئامانجی گەورەی سیاسی و مرۆڤانەی ئێمە ئەوەیە، ئاشتی روو لەم وڵاتە بکات و 85 ملیۆن هاووڵاتی ئاییندەیەکی رۆشنیان هەبێت."
 
لە تشرینی یەکەمی پاردا هەنگاوێک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ پرۆسەی چارەسەری نرا کە لەلایەن تورکیا بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" و لەلایەن دەم پارتییشەوە بە "چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناودەبرێت.
 
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی چوار جار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کردووە و پەیامەکانی ئەویان بە رای گشتی گەیاندووە؛ ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد، کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
 
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ رایگەیاند، کۆنگرەی 12ـەمیان لە رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە لە هەرێمی پاراستنی میدیا بەڕێوەبردووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا زانیاری لەبارەی کۆنگرەکە بڵاودەکەنەوە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.