رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، لە 6 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایار لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، ئاگری، قەرس، ئەردەخان، ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان لە باکووری کوردستان تەواوی رۆژ باران دەبارێت.
کەشناسیی تورکیا باس لەوە دەکات، ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ و قەرس لە ئەنجامی بارانی زۆر هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی ئەوەش دەکات، کەشوهەوای ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان لە رۆژانی داهاتوویشدا باراناوی بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ