لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە تورکیا 8 کەس گیانیان لەدەستدا

10-05-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای چاناکالەی تورکیا سێ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدادا و لە ئەنجامدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئایاری 2025 لە رێگەی سەرەکیی ئەزینە- چاناکالە روویدا؛ پاسێکی گەشتیاری، بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک خۆیان بەیەکدادا.
 
عومەر تارامان، پارێزگاری چاناکالە لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20ـی دیکەش بریندار بوون.
 
بە گوتەی عومەر تارامان، ئێستا بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و لە بەشی چاودێریی چڕ چارەسەر وەردەگرن.
 
پار لە تورکیا و باکووری کوردستان ملیۆنێک و 444 هەزار و 27 رووداوی هاتووچۆ روویاندا. لەو رووداوانەدا شەش هەزار و 352 کەس گیانیان لەدەستدا و 385 هەزار و 117 کەسی دیکەش بریندار بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە