لە پشووی جەژنی قورباندا 44 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ مردن

10-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا 44 کەس بە روودای هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی لە پێنج رۆژی رابردوودا بڵاوکردەوە.
 
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەو پێنج رۆژەدا 3913 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە، لە ئەنجامدا 44 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6370ی دیکەیش بریندار بوون.
 
ئەم ساڵ پشووی جەژنی قوربان لە تورکیا و باکووری کوردستان، رۆژی 5 تاوەکو 9ی مانگە بوو. ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی حوزەیران دەوامی فەرمی دەستیپێکردەوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رۆژی 4ـی حوزەیران، 69 هەزار و 114 هەزار پۆلیس و جەندرمە لە تەواوی رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا ئەرکدار کرد و بەسەر 17 هەزار و 645 تیم لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دابەشیکردن.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە، لە جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا دوو هەزار و 650 رووداوی هاتووچۆ روویاندا، بەهۆیانەوە 72 کەس گیانیان لەدەستدا و 8 هەزار و 313 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە تورکیا و باکووری کوردستان لە شەو و رۆژێکدا 6 ژن کوژران

لە ماوەی تەنیا یەک شەو و رۆژدا لە تورکیا و باکووری کوردستان شەش ژن کوژران؛ پلاتفۆرمێکی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنانیش دەڵێت، سێ لەو ژنانە پێشتر بڕیاری "دوورخستنەوە و پاراستنیان" بۆ دەرچووە، بەڵام نەتوانراوە ژیانیان بپارێزرێت.