هاکان فیدان: تورکیا فیدراڵییەکی دابەشکار و یەکگرتووییەکی داپڵۆسێنەر بۆ سووریا رەتدەکاتەوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 10-12-2025 لە کۆنفرانسی 'بنیاتنانەوەی سووریا دوای ساڵێک' لە ئەنقەرە گوتاریکی پێشکێش کرد و هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی داهاتووی ئەو وڵاتە خستەڕوو.
 
فیدان ئامادەیی تورکیای بۆ هەوڵەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەی سووریا دووپاتکردەوە. 
 
لەبارەی داهاتووی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گوتی: "یەپەگە، پێویستە ئەمە بزانێت کە لە هیچ وڵاتێکدا نابێت دوو هێزی چەکدار هەبن. ئەو هێزە چەکدارانە ناچارن بڕۆنە ژێر فەرمانی حکومەتی سووریا. یەکگرتنی سووریا لەپێناو باشیی کورد، عەرەب، سوننی، شیعی و دورزییەکان گرنگە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت گوشاری یەکێک لە پێکهاتەکان یان مەزهەبەکان لەسەر ئەوانی دیکە بێت. چونکە ئەگەر وابێت، دەبێت مۆدێلێکی نوێکراوەی رژێمی پێشوو، کە ئێمە دژی ئەوەشین".
 
لەوەتەی حکومەتی بەشار ئەسەد رووخاوە و سیستمی حوکمڕانی چووەتە نێو دۆخێکی راگوزەر، زۆرترین قسە و باس لەسەر مۆدێلی ئەو حکومەتە دەکرێ کە لە سووریا پێکدەهێنرێت. 
 
هاکان فیدان لەمبارەیەوە گوتی: "نە بە فیدراڵی وڵات دابەش دەکەین، نە بە هێنانی یەکگرتوویی خەڵک دادەپڵۆسێنین؛ بەجۆرێک بەرەو تووندئاژۆیی، چەکداری و یاخی بوون هانیان بدەین. دەکرێ کۆمەڵگەیەکی سەرفراز پێکبهێنین کە تێدا هەمووان خۆیان لە یەکسانی و ئازادی دا ببیننەوە. تێگەیشتنی مۆدێرنانە ئەمەی دەوێ". 
 
لەکاتێکدا پێشتر بەرپرسانی حکومەتی تورکیا و ئاکپارتی بە هەموو شێوەیەک پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە دەبێت هەسەدە چەک دابنێت، ئێستا نەرمبوونەوەیەک دەبینرێت. 
 
ئەنقەرە لەبری داواکاریی چەکدانان، داوا لە هەسەدە و دیمەشق دەکات، رێککەوتنی 10ی ئاداری نێوانیان کە لەلایەن مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا واژۆکراوە، جێبەجێ بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

کورتوڵموش: تورکیای بێ تیرۆر پڕۆژەی دەوڵەتە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "تورکیای بێ تیرۆر" تەنیا لە چوارچێوەی ئەرکی ئەو کۆمیسیۆنەدا نییە کە لە پەرلەمان پێکهێنراوە، بەڵکو "پڕۆژەیەکی دەوڵەتە". دەشڵێت، داڕشتنی دەستوورێکی نوێ یەکێکە لە ئەرکەکانی ئەم خولەی پەرلەمان.