هۆنراوەیەکی دەمیرتاش بۆ سری سورەییا ئۆندەر دەکرێتە ڤیدیۆکلیپ

11-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گۆرانییەک بۆ سری سورەییا ئۆندەر بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکرێتەوە. نووسەری هۆنراوەکە سەڵاحەدین دەمیرتاشە و ئاوازەکەیشی لەلایەن هونەرمەندێکی باکووری کوردستانەوە دانراوە.
 
فەرهاد تونچ، هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان رۆژی چوارشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، رۆژی 16ـی ئەم مانگە، گۆرانییەک بە زمانی تورکی بە ناونیشانی ''دەروێش'' بۆ سری سورەییا ئۆندەر بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکرێتەوە.
 
فەرهاد تونچ گۆرانییەکەی گوتووە و ئاوازەکەیش هەر لەلایەن ئەو هونەرمەندەوە دانراوە؛ هۆنراوەکە لەلایەن سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) نووسراوە.
 
ئەوە دووەمین هۆنراوەی دەمیرتاشە بۆ سری سورەییا کە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکرێتەوە. یەکەمین هۆنراوەی رۆژی سێی ئایاری ئەم ساڵ بە ناونیشانی ''شا قوڵینگ'' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە و لەلایەن هونەرمەند، پنار ئایدنڵار گوترا.
 
فەرهاد تونچ، هونەرمەند و هۆنراوەنووسی کوردی زازایە، 14ـی ئاداری 1964 لە دێرسمی باکووری کوردستان لەدایکبووە، یەکەمین ئەلبوومی بە ناوی (چەمی سوور) لە ساڵی 1982 تۆمارکردووە، بە کوردی و تورکی گۆرانی دەڵێت و بەشێک لە ئەلبوومەکانی ئەمانەن: ژیان بەرخۆدانە، نیشتیمانی گوڵ، ئاگر ئاسا، عەشقی هەڵاتووم و چیاکانی مەرجان.
 
سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری پێشووری پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، رۆژی 3-5-2025 بەهۆی لاوازبوون و لەکارکەوتنی بەشێک لە ئەندامانی جەستەی، لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.