ئەردۆغان و باخچەلی بە تەلەفۆن لەبارەی چەکدانانی یەکەم گرووپی پەکەکە قسەیان کرد

11-07-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی مەهەپە دوای رێوڕەسمی چەکدانانی یەکەم گرووپی پەکەکە بە تەلەفۆن قسەیان کرد. 

نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، 11ـی تەممووزی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ئەنجامدا. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پرۆسەی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' دەبێتە مایەی بەهێزکردنی یەکگرتوویی، یەکڕیزی، برایەتی و تەبایی زیاتری وڵات. 
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دەوڵەت باخچەلی پێشوازی لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک گەریلای پەکەکە و لەنێوبردنی چەکەکانیان دەربڕی و ستایشی رۆڵی سەرۆککۆماری لە بەڕێوەبردنی پرۆسەکە کرد. 
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلای پەکەکە کە ژمارەیان 30 گەریلا بوو، لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان دانا. بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی جێبەجێکاری کەجەکەش یەکێک بوو لەو گەریلایانە. 
 
چەکدانانای سیمبوولیی پەکەکە لە کاتێکدایە، یەکی تشرینی یەکەمی پار هەنگاوێک بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا. ئەم پرۆسەیە لەلایەن حکومەتی تورکیا بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر"، لەلایەن دەم پارتیشەوە بە "پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناو دەبرێت. 
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری 26 ساڵ زیندانیکراوی پەکەکە، بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری ئەم جارەی تورکیا، 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد، کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت. 
 
پەکەکە لە 5-7ـی ئایاری ئەم ساڵ، 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو