ئیی پارتی لە 77 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان لە دژی پرۆسەی چارەسەری گردبوونەوە دەکات

11-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیی پارتی لە 77 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەست بە چالاکیی مەیدانیی فراوان دەکات. لە چوارچێوەی کارەکەدا، بەرپرسانی باڵای پارتەکە سەردانی پارێزگاکان دەکەن، بەرنامەی پارتەکە بۆ هاووڵاتییان روون دەکەنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ "پرۆسەی چارەسەری" دەکەن.
 
رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئیی پارتی کۆبووەوە، شەوی رابردوو راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەیان، لیژنەی دیسپلین و تەواوی راوێژکارەکانیان بەسەر 21 گرووپدا دابەش دەبن. لە رۆژی 1-4ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ لە 77 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەست بە چالاکییەکانیان دەکەن. 
 
ئیی پارتی لە سەرەتاوە بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەی چارەسەریی راگەیاند و بە ناپاکی لە دژی "کۆماری تورکیا" و "گەلی تورک"ی ناساند و بە تووندی دژی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و حکومەتی تورکیا وەستایەوە. ئەوان، پێیانوایە پرۆسەکە رەواییدانە بە "تیرۆر". 
 
لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، سیاسەت و پڕۆژەکانی پارتەکە بۆ هاووڵاتییان شی دەکرێنەوە، هەروەها گوێ لە کێشەکانی پارێزگاکان دەگیرێت. هەروەها پارتەکە باس لە پرۆسەی چارەسەری بۆ دەنگدەران، ئەندامان و لایەنگرانی دەکات.
 
شاندەکانی ئیی پارتی سەردانی ئەم دامەزراوانە دەکەن: پارێزگاکان، سەرۆکایەتیی سەندیکای پارێزەران، ژوورەکانی بازرگانی، ژوورەکانی پیشەسازی، بۆرسەی بازرگانی، ژوورەکانی کاسبکاران، ژوورەکانی کشتوکاڵ، ئەنجوومەنی شارەکان، کۆمەڵەی رۆژنامەڤانان، کۆمەڵەکانی شەهید و کەمئەندامانی سەنگەر، کۆمەڵەکانی خانەنشینان، ژووری شۆفێران، سەندیکاکان (تورک-ئیش، هاک-ئیش، دیسک)، کۆمەڵەکانی گەشتیاری، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچە پیشەسازییە رێکخراوەکان و موختارەکان.
 
هەروەها سەردانی دووکاندار و کاسبکاران دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی رێکخستنەکانی پارتەکە لە شارۆچکەکاندا کۆدەبنەوە.
 
گرووپی 1: سەردانی پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس، ئیدر و ئەرزەڕۆم دەکەن.
گرووپی 2: لە ئاگری، وان و جۆلەمێرگ دەبن.
گرووپی 3: لە چەولیگ، مووش، بدلیس و سێرت دەبن.
گرووپی 4: لە پارێزگاکانی ئامەد، ئێلیە، مێردین و شرنەخ دەبن.
 
پارتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کارە مەیدانییە هەم بۆ پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ دەنگدەران و هەم بۆ چاودێریکردنی دۆخی سیاسیی پارێزگاکان گرنگە.
 
ئیی پارتی رەتیکردەوە بەشداری لە لیژنەی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسییدا بکات، کە لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە و تایبەتە بە پرۆسەی چارەسەری.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو