راپرسییەک؛ ژنان دەنگ بە جەهەپە دەدەن

11-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی ئۆ ئاڕ سی تایبەت بە راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسی لەبارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەنێو دەنگدەرانی ژندا جەهەپە بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش ئاکپارتییەوە دێت. 
 
ناوەندی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان ORC لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ئەنجامی دوایین راپرسی لەبارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە مانگی ئاب دا جەهەپە بە 6.1 خاڵ پێش ئاکپارتی کەوتووە.  
 
ناوەندەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 4-7ـی ئابی 2025 راستەوخۆ لە 2320 ژنیان لە 29 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کردووە، پرسیوە: "ئەگەر یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت دەنگ بە کامە لایەنی سیاسی دەدەیت؟" 
 
وەک نەریتێکی باو لە تورکیا، سەرجەم هەڵبژاردنەکان رۆژی یەکشەممە دەکرێن. لەم بارەیەوە کۆمپانیاکە، ئەنجامی راپرسییەکەی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە. 
 
بەپێی راپرسییەکە؛ جەهەپە بە بەدەستهێنانی 35.2٪ی دەنگەکان، بە جیاوازی 6.1 خاڵ پێش ئاکپارتی کەوتووە و براوەی یەکەم دەبێت. ئاکپارتی بە 29.1٪ لە پلەی دووەمدایە. مەهەپە بە 6.3٪ لە پلەی سێیەم، دەم پارتی بە 5.9٪ لە پلەی چوارەم، ئیی پارتی بە 5.3٪ لە پلەی پێنجەم، پارتی زافەر بە 5.0٪، پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ بە 3.5٪ لە پلەکانی شەشەم و حەوتەم دان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو