رووداو دیجیتاڵ
ناوەندیی راپۆرتی تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، سەرجەم راپرسییەکانی شەش کۆمپانیا و ناوەندی لێکۆڵینەوەی بەناوبانگی تورکیا لە مانگی ئەیلوول دەریدەخەن، دەنگی هاوپەیمانیی میللەت لە پێش دەنگی دەسەڵات دێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ناوەندیی راپۆرتی تورکیا، بەپشت بەستن بە ئەنجامی راپرسیی ناوەندەکانی ئاکسۆی، ئۆپتیمار، مێترۆپۆل، ئارێیا، یۆنئەیلەم و ئۆ ئاڕ سی کە بەناوبانگترین و شارەزاترین ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و راپرسین لە بوارەکانی خۆیاندا، دەردەکەوێت کە دەنگی هاوپەیمانیی میللەت لە هەڵکشانی بەردەوامدایە و بەپێچەوانەشەوە هاوپەیمانیی جمهوور کە بەرەی دەسەڵاتە دەنگەکانیان روو لە دابەزینە.
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تێکڕای دەنگی هاوپەیمانیی میللەت لە کۆی راپرسییەکانی تەواوی مانگی ئەیلوولدا 41.5٪یە و دەنگی هاوپەیمانیی جهموور 39.2٪یە.
سەرباری هەموو گوشارەکانیش، دەنگی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە بەتێکڕا 10.3٪یە. ئەمە لەکاتێکدایە، دەنگی خۆڵەمێشی 9٪یە و لە ئەگەری دابەشکردنی ئەم رێژەیە بۆسەر دەنگی لایەنەکان، پشکی شێر بەر هاوپەیمانیی میللەت دەکەوێت.
هەروەها بەگوێرەی ئەنجامی راپرسیی کۆمپانیا و ناوەندەکانی راپرسیی، بەدرێژایی ساڵی 2021، دەنگی هاوپەیمانیی جمهوور لە سەرەتای ساڵەوە 46.1٪ بووە، لە بەرامبەردا دەنگی هاوپەیمانیی میللەت 37.2٪ بووە. بەڵام لە مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا رێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕدراوە و جیاوازی نێوانیان تەنیا 2.4٪ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ