دەم پارتی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەبارەی دەنگۆی "دەستدرێژیی سێکسیی ناو پەرلەمان" بکرێت

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی بۆ سەر ئەو کچانەی لە پەرلەماندا بەشداری لە خولی فێربوون دەکەن، ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای بەدواداچوون دەکات.
 
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەو راگەیێندراوەی کە شەوی رابردوو، 10-12-2025 بڵاویکردووەتەوە دەڵێ، زانیاری لەبارەی ژمارەیەک کچە خوێندکاری قوتابخانە پیشەیی و تەکنیکییەکان بڵاوبووەتەوە، کە لە خواردنگەی پەرلەمانی تورکیا راهێنان دەکەن.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، ئەو کچانە لەلایەن گرووپێک پیاوەوە کە ساڵانێکە لەو خواردنگەیەدا کاردەکەن، دەستدرێژییان کراوەتەسەر.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئەم رووداوە پڕ شەرمەزارییە، نیشاندەری ئەوەیە کە چۆن عەقڵییەتی پیاوسالاری لەژێر چەتری پەرلەماندا بەدامەزراوەیی کراوە. جارێکی دیکە دەرکەوت کە تەنانەت لە گەورەترین دامەزراوەی یاسادانانی وڵاتیشدا، ژنان و منداڵان پارێزراو نین. ئاشکرانەبوونی ئەو دەستدرێژییە سیستماتیکییە کە ساڵانێکە بەردەوامە، بەدەر نییە لە پاراستنی سیستمی پیاوسالاری".
 
سکرتاریەتی گشتیی پەرلەمان دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە کردووە.
 
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەمبارەیەوە رایگەیاندووە: "لەپێناوی ئەوەی بە لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی و تەندروستیی دەروونیی منداڵەکان بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەبچێت و بگاتە ئەنجام؛ ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی و فراکسیۆنی ژنانی پەرلەمان بە وردی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن".
 
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی راشیگەیاندووە: "ژیانی منداڵان بۆ میهرەبانی و عەقڵییەتی پیاوسالاری جێناهێڵین".
 
جگە لە دەم پارتی، بەشێک لە پەرلەمانتارانی دیکەش، دەستیان بە هەڵمەتی بەدواداچوون لە بابەتەکەدا کردووە.
 
دەقی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی:
 
زانیاری لەبارەی ژمارەیەک کچە خوێندکاری قوتابخانە پیشەیی و تەکنیکییەکان بڵاوبووەتەوە کە لە خواردنگەی پەرلەمانی تورکیا راهێنان دەکەن. گوایە لەلایەن گرووپێک پیاوەوە کە ساڵانێکە لەو خواردنگەیەدا کاردەکەن، بەشێوەیەکی سیستماتیک دەستدرێژییان کراوەتەسەر.
 
ئەم رووداوە پڕ شەرمەزارییە، نیشاندەری ئەوەیە کە چۆن عەقڵییەتی پیاوسالاری لەژێر چەتری پەرلەماندا بەدامەزراوەیی کراوە. جارێکی دیکە دەرکەوت کە تەنانەت لە گەورەترین دامەزراوەی یاسادانانی وڵاتیشدا، ژنان و منداڵان پارێزراو نین. ئاشکرانەبوونی ئەو دەستدرێژییە سیستماتیکییە کە ساڵانێکە بەردەوامە، بەدەر نییە لە پاراستنی سیستمی پیاوسالاری".
 
سکرتاریەتی گشتیی پەرلەمان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، جا لەپێناوی ئەوەی بە لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی و تەندروستیی دەروونیی منداڵەکان بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەبچێت و بگاتە ئەنجام؛ ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی و  فراکسیۆنی ژنانی پەرلەمان بە وردی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن.
 
ژیانی منداڵان بۆ میهرەبانی و عەقڵییەتی پیاوسالاری جێناهێڵین.
 
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی
10ی کانوونی یەکەمی 2025
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆپێک لەنێو یاریگا

لە تورکیا بەهۆی گرەوکردن لەسەر یارییەکان 20 کەس خرانە زیندانەوە؛ ئەستێرەی گەورەی تێدایە

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی "گرەوکردنی نایاسایی" لە خولەکانی تورکیا، دادگە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ 20 کەس دەرکرد، کە یاریزانی یانەکانی گالاتاسەرای و فەنەرباخچە و سەرۆکی پێشووی یانەیەکی ناسراوی تێدایە