تورکیا: هاوپەیمانییەکی چوارقۆڵی لە دژی داعش پێکدەهێنین

12-02-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پرۆژەیاسای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دژی داعش کە چوار وڵات لەخۆدەگرێت، لە پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا.
 
نوح یڵماز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئێمە هاوپەیمانییەکی چوار قۆڵی؛ تورکیا، عێراق، ئوردن و سووریا، لە دژی داعش پێکدەهێنین، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داعش هەڕەشە لە سووریا و عێراق نەکاتەوە، ئەمەش هەموو جۆرە بژاردەیەک دەگرێتەوە، لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگرییەوە تاوەکو ئۆپەراسیۆنی هاوبەش".
 
کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی فوئاد ئۆکتای، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئەنقەرە کۆبووەوە.
 
ئۆکتای باسی لە کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا کرد، کە رۆژی 29-1-2025 لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
 
ئۆکتای لەبارەی کۆبوونەوەکە گوتی، "لە بابەتی پاککردنەوەی سووریا لە پەکەکە و باڵەکانی؛ پەیەدە/یەپەگە/هەسەدە، دانوستاندن کراوە".
 
درەنگی شەوی سێشەممە 11-2-2025 پێنج پڕۆژەیاسا لە پەرلەمان پەسندکران، کە یەکێکیان پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی 4 قۆڵییە لە دژی داعش.
 
ئۆکتای باسی لەوە کرد کە داعش تاوەکو ئێستاش هەر هەڕەشەیە لەسەر عێراق و سووریا و رایگەیاند، ئەنقەرە بەنیازە لەگەڵ عێراق، سووریا و ئوردن هاوپەیمانییەکی چوار قۆڵی پێکبهێنێت. ئەو هاوپەیمانییە لە چەند رەهەندێکدا کار دەکات و رێگری لە بەهێزبوون و چالاکییەکانی داعش دەکات.
 
تورکیا، ئابی 2016 ئۆپەراسیۆنی "قەڵخانی فورات"ی لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا بەرەو باکووری سووریا دەستپێکرد و ناوچەکانی ئەلباب، راعی و ئەعزازی سەر بە پارێزگای حەلەبی کۆنترۆڵکردن. تورکیا باسی لەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنەکەی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو