لە 21 پارێزگای تورکیا دەست بەسەر 121 چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا

12-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە 21 پارێزگای تورکیادا بەڕێوەچوو، دەستیان بەسەر 121 چەکی قاچاخ و چوار بازرگانی چەکدا گرتووە.
 
ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشیی فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا بووە و تایبەت بوو بە دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت لە جۆری دەمانچە و تفەنگ.
 
یەکشەممە 12ی ئایاری 2024 عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، لە یەک رۆژدا تیمەکانیان لە 21 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستاندا، دەستیان بەسەر 121 دەمانچە و تفەنگی بێمۆڵەت، 155 پارچەی یەدەگی تفەنگ، 70 دەمانچەی پۆلیمەر و 619 پارچەی یەدەگی چەکە جیاوازەکان و فیشەکەکانیاندا گرتووە. هەروەها چوار کەس بەتۆمەتی بازرگانی بە چەک دەستگیر کراون.
 
بەگوێرەی راپۆرتی 2023ـی دەزگای ئوموت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و کەمکردنەوەی خاوەندارێتی چەک، پارساڵ سێ هەزار و 773 تاوانی کوشتن بە چەک کراوە، بەهۆیەوە دوو هەزار و 318 کەس کوژراون و سێ هەزار و 820 کەس بریندار بوون.
 
دەزگای ئوموت دەڵێت، "بەرامبەر هەر چەکێکی مۆڵەتدار، 9 چەکی بێ مۆڵەت هەن." دەزگاکە مەزەندە دەکات 36 ملیۆن چەکی بێ مۆڵەت لە تورکیا هەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی سێ گەریلاکە

دوای شەش ساڵ هەپەگە گیانلەدەستدانی سێ گەریلای راگەیاند

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامه‌ی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات كه‌ شەش ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.