کاتی یەکگرتنی پارتی گۆڕانی تورکیا و جەهەپە راگەیێندرا

12-06-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی پارتی گۆڕانی تورکیا (TDP) وادەی هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی و یەکگرتنیان لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە ئاشکرا کرد. 
 
مستەفا ساریگول، سەرۆکی پارتی گۆڕانی تورکیا (TDP) رایگەیاند، پارتەکەی رۆژی 23ی حوزەیرانی 2023 لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی نائاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی رێکدەخات و دواتر لەگەڵ گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا یەکدەگرن. 
 
رۆژی 8ی حوزەیران، مستەفا ساریگول دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی پارتەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاندبوو، بڕیاریانداوە لە ئەمڕۆوە لەگەڵ جەهەپەدا یەکبگرن.
 
مستەفا ساریگول ئاماژەی بەوەدا، لەم قۆناخە سەختەدا بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردن لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و لەو چوارچێوەیەدا وەک پارتی گۆڕانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری یەکگرتنیان لەگەڵ جەهەپە داوە. 
 
مستەفا ساریگول ساڵی 1956 لە پارێزگای ئەرزینجانی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە ساڵانی 1999-2014 سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی شیشلی ئیستەنبووڵ بووە. رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی 2020 پارتی گۆڕانی تورکیای دامەزراندووە و بەپێی داتا فەرمییەکانی ئەنجوومەنی دادوەری تورکیا، پارتی گۆڕان 50 هەزار و 51 ئەندامی هەیە.  
 
ساریگول، لە هەڵبژاردنی خولی 28ـی پەرلەمانی تورکیادا کە رۆژی 14ـی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، لەسەر لیستی جەهەپە لە بازنەی ئەرزینجانی باکووری کوردستان خۆی بەربژێر کرد و بووە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو