رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی رابردووی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، زیاتر لر 21 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە.
لە مانگی ئایاری 2025، فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان خزمەتگوزاری پێشکێشی 21 ملیۆن و 170 ھەزار و 171 کەس کردووە؛ هەروەها 215 هەزار و 808 فڕۆکە گەشتیان لەو فڕۆکەخانانەوە کردووە و 437 هەزار و 863 تۆن باری کارگۆیشی هەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، 85 ملیۆن و 420 هەزار و 438 کەس بە 910 هەزار و 988 فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گەشتیان کردووە. هاوکات 1 ملیۆن و 869 هەزار و 382 تۆن باری کارگۆی هەبووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پار 230 ملیۆن و 224 هەزار و 611 کەس لە رێگەی 2 ملیۆن 290 هەزار و 581 فڕۆکەوە گەشتی ئاسمانیی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان ئەنجامداوە. هەروەها 4 ملیۆن و 941 هەزار و 729 تۆن کەلوپەلیش بە کارگۆ لەم فڕۆکەخانانەوە گواستراونەتەوە.
لە سەرانسەری تورکیادا 62 فڕۆکەخانەی سڤیل هەن، کە 18یان لە باکووری کوردستاندایە. هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی ئامەد، خارپێت، ئەرزەڕۆم، دیلۆک، قەرس، مەلەتێ، سێواس، رووها و وان، نێودەوڵەتین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ