رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت، "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی دراوسێمان، ئاژاوەگێڕییەکی ئاشکرایە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە."
لە تویتێکدا، سەرۆککۆماری تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەربڕی، رایگەیاند: ئەم هێرشانە، کە لە کاتێکدا ئەنجامدراون کە گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران چڕبوونەتەوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان دژی کردەوە نامرۆڤانەکانی بەرامبەر غەززە زیادیان کردووە، عەقڵییەتی یاساشکێنی ئیسرائیل نیشان دەدەن.
هەروەها دەڵێت، "حکومەتی نەتەنیاهوو بە کردەوە بێباک، دەستدرێژکارانە و یاساشکێنەکانییەوە، هەوڵدەدات ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەرەو کارەسات رابکێشێت."
سەرۆککۆماری تورکیا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، "سنوورێک بۆ ئەم چەتەگەرییەی ئیسرائیل دابنێت کە سەقامگیریی جیهانی و هەرێمی دەکاتە ئامانج."
بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی باڵا و فەرماندە سەربازییەکانی ئێران کوژراون. هاوکات ژمارەیەک زانای بواری ئەتۆمیش. جگە لەوە زیان بە خەڵکی سڤیل گەیشتووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "دەبێت بە دڵنیاییەوە رێگری لە هێرشەکانی نەتەنیاهوو و تۆڕە کۆمەڵکوژەکەی بکرێت کە هەموو ناوچەکەمان دەخەنە ناو ئاگرەوە... ئەمڕۆ جارێکی دیکە رایدەگەیێنین کە نامانەوێت خوێنڕشتن و وێرانکاری و پێکدادانی زیاتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببینین."
تورکیا وەکو سەرۆککۆمارەکەی گوتوویەتی، "ئەو هێرشە قێزەونانەی کراونەتە سەر ئێرانی دراوسێمان سەرکۆنە دەکەین؛ داوای رەحمەت لە خودا بۆ گیانلەدەستداوان و شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەین و، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی دۆست و برای ئێران دەکەین."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ