دەوڵەت باخچەلی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ ئێران: ئامانجی کۆتایی ئەم ناسەقامگیرییە، تورکیایە

13-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەڵێت: ''ئەم هێرشە نەوەک تەنیا بۆ ئیسرائیل، بەڵکو پەیامێکی ناڕاستەوخۆشە بۆ تورکیا''؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''ئامانجی کۆتایی ئەم گرژی و ناسەقامگیرییە، تورکیایە''.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025، لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە میدیای پارتەکەی راگەیاند: ''ئەم هێرشە نەوەک تەنیا بۆ ئێران، هاوکات پەیامێکی شاراوەیە بۆ تورکیا. وڵاتەکەمان بە ئاگر دەورەدراوە، ئامانجی کۆتایی ئەم گرژی و ناسەقامگیرییە، تورکیایە''.
 
سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەیی راشیگەیاند: ''وەستاندنی ئیسرائیل، لە پێناوی ئاسایشی نیشتیمانیمان و ئاشتیی ناوچەکە و سەقامگیریی جیهان، بەرپرسیارێتیێکی مێژووییە. ئەمریکا دەبێت لە بەرەی راستی مێژوو و مرۆڤایەتی بێت''.
 
باخچەلی پێی وایە ''ئیدی رێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل چارەسەر نییە''؛ ئاماژەی بەوەش کرد: ''پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بە تەواوی لەو باوەڕەدایە دەبێت ئیسرائیل لە رێگەی بەکارهێنانی هێز بوەستێندرێت''.
 
باخچەلی باس لەوە دەکات، ئیسرائیل ''دەیەوێت لە رێگەی ئەو هێرشانەوە'' بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەری دروست بکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''حکومەتی تیرۆریستی ئیسرائیل بۆ ئەوەی ناوچەکەمان پەلکێشی تاریکی بکات، هەموو هەلێک دەقۆزێتەوە''.
 
سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەیی گوتیشی: ''گەلی تورک دژی پیلان و تەڵەکانی زایۆنی و ئیمپرالیزم، یەکگرتوو و یەکدەستە، سازش ناکات و رادەست نابێت''.
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران. 
 
هێرشەکان دوای ئەوەش بەشێوەی جیاواز بەردەوام بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.