هەناردەی تورکیا بۆ دراوسێکانی زیادیکردووە و زۆرترینی بۆ عێراق بووە

13-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەناردەی تورکیا لە مانگی تەممووز بۆ وڵاتانی دراوسێی 15 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، زۆرترینی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بووە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، وەزارەتی بازرگانیی تورکیا ئاماری هەناردەکارییەکانی لە مانگی تەممووزی ئەم ساڵ بڵاوکردەوە. رایگەیاند، ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ هەریەکە لە وڵاتانی ئازەربایجان، بولگاریا، جۆرجیا، ئێران، عێراق (بە هەرێمی کوردستانەوە)، سووریا و یۆنان، لە 7 مانگدا تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووز، بەراورد بە ساڵی پێشوو  4٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 15 ملیار و 592 ملیۆن و 919 دۆلار.
 
بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، ئاستی هەناردەی 7 مانگی وڵاتەکە لە 2024 دا تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووز گەیشتبووە 14 ملیار و 972 ملیۆن و 416 هەزار دۆلار.
 
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا دەڵێت، لە 7 مانگی 2025 دا، زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ عێراق (بەهەرێمی کوردستانیشەوە) بووە و گەیشتووەتە 5 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
 
هەریەک لە بولگاریا بە 2.6 ملیار، یۆنان بە 2.1 ملیار و جۆرجیا بە 1.4 ملیار دۆلار زۆرترین هاوردەکاری کاڵا و بەرهەمی تورکیا بوون.
 
بەپێی ئەو داتایانە، زۆرترین زیادبوونی هەناردە بەراورد بە پار، بۆ سووریا بە قەبارەی 49.3٪، یۆنان بە رێژەی 11.5٪ و ئازەربایجان بە 9.5٪ بووە.
 
بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە 7 مانگی رابردوودا بە بەهای یەک ملیار و 54 ملیۆن و 490 هەزار دۆلار دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان و بە بەهای 646 ملیۆن و 337 هەزار دۆلار مۆبیلیات، کاخەز و بەرهەمەکانی دار هەناردەی عێراق کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."