یەکێتیی ئەورووپا تورکیا دەخاتە لیستی "وڵاتە ئارامەکان"

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئاڵای یەکێتیی ئەورووپا
ئاڵای یەکێتیی ئەورووپا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرانی نێوخۆی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بڕیارێکی نوێیان پەسند کرد کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر پەناخوازانی خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا دەبێت؛ بەپێی بڕیارەکە تورکیا دەخرێتە لیستی "وڵاتە ئارامەکان" و بەمەش چانسی وەرگرتنی مافی پەنابەری بۆ هەڵگرانی رەگەزنامەی ئەو وڵاتە لاواز دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی وەزیرانی نێوخۆی یەکێتییەکە دراوە. تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کاتێک کەسێکی هەڵگری وەڵاتینامەی تورکیا لە یەکێک لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا داوای مافی پەنابەری دەکات، بەو پێیەی وڵاتەکەی لە لیستی "وڵاتە ئارامەکان (Safe Countries)"ـدایە، مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و چانسی مانەوەی بەهێز نابێت.
 
پێوەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا چیین؟
 
یەکێتیی ئەورووپا بۆ دەستنیشانکردنی "وڵاتی ئارام" پشت بە سێ پێوەری سەرەکی دەبەستێت، کە بەپێی داتاکانی یەکێتییەکە، هەرسێکیان لە تورکیادا بەدی دەکرێن:
 
1- نەبوونی جەنگ لە وڵاتەکەدا.
 
2- نەبوونی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر ئەو وڵاتە.
 
3- لە ماوەی ڕابردوودا کەمتر لە 20٪ی ئەوانەی لەو وڵاتەوە روویان لە ئەورووپا کردووە، مافی پەنابەرییان پێدرابێت.
 
بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، پێویستە لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپا و جڤاتی یەکێتیی ئەورووپاوە پەسەند بکرێت.
 
چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو نێوەڕاستی مانگی حەوتی ساڵی داهاتوو رێکارەکان تەواو ببن و بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
 
گۆڕانکاری لە دۆسیەی سوورییەکان؛ مەرجێکی پەیوەندیدار بە هێزە کوردییەکان
 
جگە لە دۆسیەی تورکیا، هەفتەی رابردوو یەکێتیی ئەورووپا گۆڕانکاری لە پێوەرەکانی پێدانی مافی پەنابەری بە هەڵگرانی وەڵاتینامەی سووری کرد.
 
بەپێی هەموارە نوێیەکە، تەنیا دژایەتیکردنی بەشار ئەسەد نابێتە هۆی وەرگرتنی مافی پەنابەری. هاوکات خاڵێکی دیکەی تێدا جێگیر کراوە کە دەڵێت: "ئەگەر کەسێک لە دەست هێزە کوردییەکان رایکردبێت و بیسەلمێنێت کە هەڕەشەی لەسەرە، دەکرێت مافی پەنابەری وەربگرێت".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

تورکیا رەتی دەکاتەوە هیچ ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نوێ بۆسەر رۆژئاوای کوردستان هەبێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا داوا لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بچنە نێو هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە و گوتی، "جگە لە تێکەڵبوون، هیچ بژاردەیەکی دیکە ئەنجامی نابێت."