سێ یاریزانی ئامەدسپۆر پۆستیان لەسەر شەڕڤانان و کوردی حەلەب بڵاوکردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەریەک لە یاریزانانی یانەی ئامەدسپۆر؛ چەکدار ئۆرهان، محەممەد یەشیل و فەیسەڵ سەپان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا هاوخەمیی خۆیان بۆ کوردی حەلەب نیشاندا.
 
ئامەدسپۆر کە ئێستا پێشەنگی یانە پلە یەکەکانی تورکیا گرتووە و بە جیاوازیی 4 خاڵ لە پێش دووەمین یانەی ریزبەندەکەیە، لەکاتی یاریدا دروشمی کوردایەتی لە هاندەرانی نابڕێت. 
 
ئەو سێ یاریزانەی ئامەدسپۆر بەرامبەر دیمەنی پڕ لە دڕندەیی گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب بێدەنگ نەبوون. 
 
لە چەند رۆژی رابردوودا و لە کاتی پێکدادانەکانی حەلەب، دیمەنی فڕێدانەخوارەوەی تەرمی ژنە شەڕڤانێکی لە نهۆمی سێیەمەوە لەلایەن چەکدارانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا، بووە رۆژەڤی جیهان.
 
چەکدار ئۆرهان و فەیسەڵ سەپان وێنەی ئەو کچەشەڕڤانەیان بڵاوکردووەتەوە، هەروەها محەممەد یەشیل وێنەی ژن و منداڵێکی لە نزیک باڵەخانەی سووتاو و داروپەردووی وێرانکاریی شەڕ بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی؛ "بەرگری لە رۆژاوا".
 
یانەی ئامەدسپۆر هەمیشە بە هەڵوێستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناسراوە.
 
 ئەم هەڵوێستەی یاریزانەکانیش، جارێکی دیکە بایەخدانی یانەکەی بە پرسە نەتەوەیی، مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان نیشان دایەوە.
 
ئامەدسپۆر کە تاکە نوێنەری ئامەدی باکووری کوردستانە، لە کۆی 20 یاریی گەڕی یەکەمی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، توانیویەتی 13یان بباتەوە. هەروەها لە 3 یاریدا یەکسان بووە و 4 یاریشی دۆڕاندووە. لەو یارییانەدا 43 گۆڵی تۆمارکردووە و 25 گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.
 
ئامەدسپۆر 42 خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی.

ئاکپارتی: هەسەدە دەتوانێت سەردانی ئەنقەرە بکات

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە مەرجی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 10ی ئادار، داماڵینیان لە 'تیرۆر' و هەنگاونانیان وەکو بەشێک لە سوپا و کۆمەڵگەی سووریا، دەتوانن وەکو پارتێکی سیاسی سەردانی ئەنقەرە بکەن.