لە چوار رۆژدا لە تورکیا نزیکەی 3000 کەس دەستگیرکراون

14-03-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژدا نزیکەی سێ هەزار کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەلایەن دادگەکانەوە داواکرابوون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە چوار رۆژدا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی "ئابڵووقە"وە کە لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستاندا بەڕێوەچوون، دوو هەزار و 614 تۆمەتباری داواکراو لەلایەن دادگەوە، دەستگیرکران.
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا روونیکردەوە، 9 تۆمەتبار زیاتر لە 10 ساڵە داواکراون، 19 تۆمەتبار زیاتر لە پێنج ساڵە و دوو هەزار و 586 تۆمەتباریش 1-5 ساڵە بە تۆمەتی جیاوازەوە داواکراون. 
 
لەنێو تۆمەتبارە داواکراوەکاندا، 476 کەس بە تۆمەتی دزیکردن، 229 کەس بەتۆمەتی فێڵکردن و ساختەکاری، 90 کەس بەتۆمەتی تاڵانکردن، 34 کەس بە تۆمەتی کوشتن، 49 کەس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی، 449 کەس بەتۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر، 41 کەس بە تۆمەتی تیرۆر، 251 کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران و 995 کەسی دیکەش بە تۆمەتەکانی دیکە داواکراو بوون. 
 
راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان بەهاوبەشی تیمەکانی پۆلیس، ئاسایش، جەندرمە و هەواڵگری ناوخۆ لە ماوەی چوار رۆژدا دەستگیرکران و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و نوێکردنەوەی دۆسێکانیان، رادەستی دادگە دەکرێن بۆ سزادانیان.
 
ئەم ئۆپەراسیۆنانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دژی تۆمەتبارە داواکراوەکان ئەنجامی دەدات، بەپێی بەرنامەیەکی تایبەتی مانگانە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی وەزارەتەکەوە بەڕێوەدەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە تورکیا و باکووری کوردستان لە شەو و رۆژێکدا 6 ژن کوژران

لە ماوەی تەنیا یەک شەو و رۆژدا لە تورکیا و باکووری کوردستان شەش ژن کوژران؛ پلاتفۆرمێکی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنانیش دەڵێت، سێ لەو ژنانە پێشتر بڕیاری "دوورخستنەوە و پاراستنیان" بۆ دەرچووە، بەڵام نەتوانراوە ژیانیان بپارێزرێت.