وەزیری پەروەردەی تورکیا: ئەوەی پێویست بێت بۆ خوێندنی کوردی کراوە

14-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگەیاند، هەموو هەنگاوەکان سەبارەت بە خوێندنی کوردی نراون، هەرچی پێویست بێت کراوە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیا، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا. لە وەڵامی رۆژنامەڤانان سەبارەت بە خوێندن بە زمانی کوردی لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری، گوتی: "خولی زمانی کوردی، پەروەردە و فێرکردن بە زمانی کوردی لە چوارچێوەی زمانی بژاردە لەلایەن دەوڵەت دابین کراوە و مامۆستایانی زمانی کوردیش دامەزراون."
 
لەبارەی چالاکییە هونەرییەکان بە زمانی کوردی، یوسف تەکین رایگەیاند، "وەزارەتی رۆشنبیریش چالاکی هونەری و ئەدەبی پەخش و بڵاوکردەوە. هەروەها شانۆی کوردیش نمایش دەکرێن. بۆ هۆنراوە و میوزیکی کوردیش، رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی تایبەت دامەزرێندرا. هەموو هەنگاوەکان سەبارەت بە خوێندنی کوردی نراون. هەرچی پێویست بێت بۆ خوێندن و هونەری کوردی کراوە."  
 
رۆژی هەینی 18ـی نیسانی 2025، وەزارەتی پەروەردەی تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، دامەزراندنی 15 هەزار مامۆستای گرێبەستی بڵاوکردەوە و راشیگەیاند، بۆ مامۆستای زمانی کوردی شەش کەس دادەمەزرێنن کە پێنجیان بۆ شێوەزاری کورمانجی و مامۆستایەکیش بۆ شێوەزاری زازاکی دەبێت.
 
لە سیستمی پەروەردەی تورکیادا، تورکی تاکە زمانی فەرمیی خوێندنە، بەڵام لە ساڵی 2012ـەوە زمانی کوردی وەک وانەی بژاردە لە قوتابخانەکان دەخوێندرێت. ناونووسین بۆ وانەی بژاردە، پۆلەکانی 5 تاوەکو 8ـی سەرجەم قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی تورکیا دەگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە