ئاگر لە چەند دارستانێکی تورکیا کەوتەوە

14-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە چەند دارستانێکی تورکیا کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش لە هەوڵی کوژاندنەوەیاندان.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دارستانەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، ئاگر لە دارستانەکانی موغڵا، ئایدن، دەنیزلی و بالکئەسیر لە تورکیا کەوتووەتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە له‌ رێگەی هێلیکۆپتەر و ئامێری دیکەوە هه‌وڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکان دەدەن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەهۆی ئەوەی ئاگری دارستانەکان بە خێرایی تەشەنەی کردووە، نەتواندراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، پار 1022 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کەوتوونەتەوە و لە ئەنجامدا 6900 هێکتار زەویی دارستان و پاوان سووتان؛ هەروەها چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 111 کەسیش بریندار بوون.
 
هەر بەپێی هەمان ئامار، پێرار 1203 ئاگر لە دارستانەکانی 31 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کەوتەوە و لە ئەنجامدا 10446 هێکتار لە زەویی دارستانەکان سووتا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 149 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گرتووخانەکانی تورکیا ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.

تورکیا دەنگۆی دروستکردنی ڤێلا بۆ ئۆجەلان رەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گرتووخانەکانی تورکیا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دروستکردنی "ڤێلا و خانووی تایبەت" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی دەکەن و رایدەگەیێنێت: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە."