ئەردۆغان و کابینەی حکومەت تاوتوێی پرۆسەی چارەسەری و دۆخی هەسەدە دەکەن

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سبەی دووشەممە 15-12-2025 لەگەڵ وەزیرانی کابینەکەی کۆدەبێتەوە و پرۆسەی چارەسەری و چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوو مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبن.
 
بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی تورکیا، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتین دەبن لە پرۆسەی چارەسەری، جەنگی ئۆکراینا-رووسیا، دۆخی سووریا و ئاسایشی دەریاوانی لە دەریای رەش.
 
لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی چارەسەری هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
 
چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو، راپۆرتی ئاکپارتی پێشکێش بە کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بکرێت کە لە پەرلەمان بۆ کاروباری پرۆسەکە پێکهێنراوە.
 
هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتەکە دەکرێت و گفتوگۆ لەسەر زانیاریی هەواڵگریی سەبارەت بە پرۆسەی چەکدانان، دەکرێت.
 
یەکێکی دیکە لەو مژارانەی بە گرنگییەوە باس دەکرێ، رێککەوتنی 10ـی ئادارە کە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق واژۆکراوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا بەردەوام جەخت لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە دەکاتەوە.
 
رۆژی 6ـی کانوونی یەکەم، سەلچووک بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری سوپای تورکیا و رۆژی 11ـی کانوونی یەکەم مەتین تۆکەل، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان سەردانی دیمەشقیان کردبوو. 
 
چاوەڕوان دەکرێت زانیاریی تایبەت بەو سەردانانە لەلایەن یەشار گولەر، وەزیری بەرگرییەوە لەگەڵ ئەندامانی کابینە هاوبەش بکرێت و دۆخەکە تاوتوێ بکرێت.
 
ئەردۆغان و وەزیرانی گەنگەشەی دوایین پێشهاتەکانی ئابووری و لە سەرووی هەمووشیانەوە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان و گرانیی بازاڕ دەکەن.
 
چاوەڕێ دەکرێ رەجەب تەییب ئەردۆغان زانیاری لەبارەی ئەو دیدارە بدات کە لە تورکمەنستان لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا سازی کرد.
 
لەم سۆنگەیەوە لە کۆبوونەوەکەی کابینەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی رووسیا و ئۆکراینا و رێکارەکانی پەیوەست بە ئاسایشی دەریاوانی لە کاتێکدا هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای رەش بەردەوامە، تاوتوێ دەکرێن.
 
دەقی رێککەوتننامەی 10ی ئادار کە لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی واژۆکرا:
  
1- گەرەنتی کردنی مافی هەموو سوورییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیدا و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێ گوێدانە پاشخانە ئایینی و نەتەوەییەکانیان.
 
2- کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی سوریا گەرەنتی مافی هاووڵاتییبوونی دەکات و هەموو مافە دەستورییەکانی بۆ دابین دەکات.
 
3- راگرتنی شەڕ لەسەرجەم خاکی سووریا دا.
 
4 تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی ئیدارەی دەوڵەتی سووریا، لەنێویاندا دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان.
 
5 گەرەنتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە سوورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە.
 
6 پشتیوانی دەوڵەتی سووریا لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو ئەو هەڕەشانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی دەکەن.
 
7 رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشبوون و رق و کینە و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشووب لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دا.
 
8 لیژنە جێبەجێکارەکان کار دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەم ساڵ تێنەپەڕێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی تورکیا. وێنە: AA

ژمارەی بەندکراوان لە دۆسیەی گێچەڵی سێکسی لە پەرلەمانی تورکیا بووە چوار کەس

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گێچەڵی سێکسی لە نێو پەرلەمانی تورکیادا رۆژی شەممە 13-12-2025 بڕیاری بەندکردن بۆ سێ کەس و بڕیاری ئازادکردن بە مەرجی دادوەری بۆ کەسێک دەرچوو. بەمەش ژمارەی بەندکراوانی دۆسیەکە گەیشتە چوار کەس