تیمی ئامادەکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حەوتەمین کۆبوونەوەی تیمی ئامادەکردنی راپۆرتی ئەو کۆمیسیۆنەی پەرلەمانی تورکیا کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پێکهێندراوە، ئەمڕۆ دووشەممە دەکرێت. 
 
ئەندامانی راسپێردراوی ئاکپارتی، مەهەپە، دەم پارتی و جەهەپە، کاژێر 14:00ـی ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026 لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ نووسینی راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بۆ حەوتەمین جار کۆدەبنەوە.
 
چاوەڕوان دەکرێ ئەمە دوایین کۆبوونەوە بێت و شێوەی کۆتایی بە راپۆرتەکە بدرێ کە نەخشەڕێگەی پرۆسەکە لەخۆدەگرێ.
 
نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکایەتیی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات و لە پەرلەمان دەکرێت.
 
ئەو راپۆرتەی تیمی نووسینەوە ئامادەی دەکات، سەرەتا پێشکێشی ئەندامانی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی و دواتر پێشکێشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێ.
 
ئەفکان ئاڵا، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی رۆژی 15ـی شوباتی 2026 رایگەیاند، لە ئاراستە و سووربوونیان لەسەر سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری هیچ گومان و کێشەیەک نییە و لەبارەی کارەکانی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیش گوتی: "کۆمیسیۆن کارەکانی خۆی تەواو کردووە و ئێستا کار لەسەر راپۆرتەکە دەکات. هیوادارم لە رۆژانی داهاتوودا راپۆرتەکە بێ هیچ کێشەیەک بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت. لە دیالۆگ و گفتوگۆدا هیچ کێشەیەک نییە. میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکان پەرەی پێدراوە."
 
پرۆسەی نوێی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا لە تشرینی یەکەمی 2024 بە بانگەوازێکی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەی زیندانیکراوی پەکەکە دەستیپێکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچێکی منداڵ لە ئیستەنبووڵی تورکیا، کلێنس بە رێباران دەفرۆشێت. وێنە: AP

لە تورکیا 2.5 ملیۆن خێزان ناتوانن پارەی کارەبا بدەن

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا ئاشکرای دەکات، زیاتر لە 182 هەزار منداڵ لەو وڵاتە خێزانەکانیان توانای بەخێوکردنیان نییە. هاوکات زیاتر لە 2.5 ملیۆن خێزان پارەی کارەبایان بۆ نادرێت و هەشت ملیۆن کەسیش ناتوانن بیمەی تەندروستی بدەن.