تورکیا: 175 هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

16-04-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە 175 هەزار پەنابەری سووریایی کە لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان رایانکردبوو، لەدوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
 
رۆژی چوارشەممە 16-04-2025 عەلی یەرلیکەیا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەو پەنابەرانە لەنێوان 09-12-2024 تاوەکو 13ـی نیسانی ئەم ساڵ، گەڕاونەتەوە.
 
یەرلیکەیا گوتی: "هەموو پەنابەرەکان بە شێوەیەکی خۆویستانە، سەلامەت، شکۆمەندانە و رێکخراو چوونەتەوە."
 
بەگوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، هێشتا نزیکەی 2.8 ملیۆن سووریایی لە تورکیا دەژین.
 
یەرلیکەیا گوتی: "لە ساڵی 2017ـەوە تاوەکو ئێستا 915 هەزار و 515 کەس چوونەتەوە، کە لە 33 هەزار و 730 خێزان پێکدێن.
 
حکومەتی تورکیا پشتیوانی لە حکومەتی ئێستای سووریا دەکات، کە لە 8ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو حکومەتی بەشار ئەسەدی رووخاند.
 
بەگوێرەی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران(UNHCR)، بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی 400 هەزار سووریایی لە وڵاتانی دەورووبەرەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
 
هەمان ئاژانس دەڵێت، لە نێوخۆی سووریا یەک ملیۆن کەس ئاوارەببوون، لەدوای رووخانی ئەسەد، ئەوانیش گەڕاونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."