هاکان فیدان: تورکیا رۆڵی گرنگ دەگێڕێت لە بنیاتنانی ئاسایشی ئەورووپادا

16-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا بە توانا سەربازییەکان و ژێرخانی بەرگرییەکەی بەردەوام رۆڵی "زۆر گرنگ" دەگێڕێت لە بنیاتنانی ئاسایشی ئەورووپادا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025، دوای کۆبوونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کە لە ناوەندی کۆنگرەی NEST لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەچوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ئەنجامدا.
 
فیدان باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەکانی ئەنتاڵیا رۆڵی سەرەکیی ناتۆی لە بەهێزکردنی ئاسایشی ئەورووپا-ئەتڵەنتیک پشتڕاستکردەوە و، رایگەیاند، ناتوانرێت بە جیا بیر لە ئاسایشی ئەورووپا و ناتۆ بکرێتەوە.
 
هاکان فیدان رایگەیاند: "تورکیا کە خاوەنی دووەم گەورەترین سوپایە لە هاوپەیمانی ناتۆدا، بە توانا سەربازییەکان و ژێرخانی پیشەسازی بەرگرییەکەی بەردەوام رۆڵی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە بنیاتنانی ئاسایشی ئەورووپادا". 
 
ئاماژەی بەوە کرد بنیاتنانی ئاسایشی ئەورووپا لە ژێر هەلومەرجی ئێستادا سەرلەنوێ شێوەی پێدراوە.
 
گوتیشی: ''لە سەردەمێکی لەم شێوەیەدا، چاوەڕوانیمان ئەوەیە لە بواری ئەمنییدا گشت هەنگاوەکان بە شێوەیەک بنرێن کە ناپێویست دووبارە نەبنەوە، رێگە بە جیابوونەوە و لێکترازان لە ناتۆ نەدرێت. ئەم تایبەتمەندیانەشمان لە کۆبوونەوە و دیدارە دووقۆڵییەکاندا خستووەتە بەر باس."  
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە