بوومەلەرزەیەک لە ئادانا روویدا

16-08-2023
هێمن عەساف
نیشانەکردن بوومەلەرزە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئادانا لە تورکیا روویدا. 
 
سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 17:36 خولەکی ئەمڕۆ (چوارشەممە 16ـی ئابی 2023)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی ئاڵاداغی سەر بە پارێزگای ئادانا روویدا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7.3 کم بووە. 
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوباتی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا، 37 هەزار و 119 پاشلەرزە روویانداوە، کە 12 پاشلەرزە 6 پلە و 71ـیان 5 پلە بوون. 
 
بوومەلەرزەکان کە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر بوون، چەقەکەیان مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەسیش بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو