لە ئیستەنبووڵ کەسێک بەهۆی خواردنەوەی مەی لەنێو مزگەوتدا، دەستگیرکرا

16-09-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەسێک لە ئیستەنبووڵی تورکیا دەستگیرکرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەنێو یەکێک لە مزگەوتەکانی ئەو شارەدا مەی خواردبووەوە. 
 
رۆژی هەینی، 15ـی ئەیلوولی 2023، کەسێک بەناوی (س. ی. ئۆ) چووە نێو یەکێک لە مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵ و لەنێو مزگەوتدا دانیشت و بوتڵێک مەی و قوتوویەک وزەبەخشی خواردەوە. 
 
ئەو کەسە وێنەی بوتڵە مەیەکە و قوتووە وزەبەخشەکەی گرت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە و نووسی: "بڕیارم دا لەنێو یەکێک لە مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵدا مەی بخۆمەوە. لە ئیستەنبووڵ زیاتر لە 3200 مزگەوت هەن. ئەگەر توانیتان شوێنەکەم دەستنیشان بکەن، بەڵێن بێت خۆم رادەستی پۆلیس دەکەم". 
 
بڵاوبوونەوەی وێنەکە و گوتەکەی کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەرای نایەوە. 
 
دوای چەند کاژێرێک، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەواڵی دەستگیرکردنی کەسەکەی بڵاوکردەوە. 
 
عەلی یەرلیکایا لە تویتەکەیدا نوسیوویەتی: "ئەو کەسەی وێنەی خواردنەوەی مەی لەنێو یەکێک لە مزگەوتەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ ناتوانن دەستگیری بکەین، قۆڵبەستمان کرد و باجی ئەو بێڕێزییەیشی بە بەها ئاینییەکانمان دەدات."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە